د.رێککەوت حەمە رەشید وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان بۆ (باس) ئاشکراى کرد دواى تەواوبوونى پڕۆژەى دیاریکردنى نرخ بۆ دەرمان، کە لە مانگى چوارى ئەمساڵ تەواو دەبێت، پڕۆژەیەکى دیکەیان ئەوەیە ئەو دەرمانانەى کە دێنە هەرێمى کوردستانەوە رێنمایی و پێکهاتە و نووسینەکانى سەریان لەگەڵ زمانەکانى دیکە بە کوردیش بنووسرێ، بۆ ئەوەى هاووڵاتیانى کوردستان ئەوانەى کە زمانى دیکە نازانن بتوانن لە چۆنیەتى بەکارهێنان و هەڵگرتنیان تێبگەن، بۆ ئەوەش هەر لە ئێستەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانى دەرمان قسە دەکەن تاوەکو بتوانن لەدواى جێبەجێکردنى پڕۆژەى دیاریکردنى نرخى دەرمان ئەو پڕۆژەیەش جێبەجێبکەن، گوتیشى “ئەو پڕۆژەیە تەنیا دەرمان ناگرێتەوە بەڵکو ئەو ئامێرە پزیشکیانەش دەگرێتەوە، کە هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێن، چونکە هەر کەلوپەلێکى تەندروستى رێنمایی و چۆنیەتى بەکارهێنانى بە زمانى دیکە لەسەر روونکراوەتەوە، بە کوردى کردنى ئەو رێنمایی و چۆنیەتى بەکارهێنانە وادەکات هاووڵاتیانى کوردستان بتوانن بە شێوە زانستەکەى خۆى بەکاریبهێنن”.باس نیوز