كۆمپانیای راندی ئەمریكی ئامادەیە بەشداری لە پلانی ستراتیژیی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بكات

كۆمپانیای راندی ئەمریكی ئامادەیە بەشداری لە پلانی ستراتیژیی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بكات
لە لای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە پلانی پێنج ساڵەی وەزارەت كرد كە لەم ماوەیەدا بە دەیان پرۆژەو بەرنامە لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری و سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری جێ بەجێكراون كە ئامانجی وەزارەتیش گەیشتنە بە دابین كردنی ئاساییشی خۆراك و ئاو هاوكات بە خودبژێوی و تێراخۆ.
روونیشیكردەوە كە وەزارەت لەم ساڵانەی رابردوودا پرۆژەكانی بە پێی پلان و ئەولەویەت و پێویستیی بوارو شوێنەكان ئەنجامداوە،ئاماژەشی بەوە كرد كە لەم ماوەیەی رابردوودا چەندین مینی كۆنفرانس لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت و پارێزگاكان بەستراوە كە وتووێژو دیالۆگ و بەدواداچوونی زۆریان تێدا خرایەڕوو بەمەبەستی برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە هەرێمی كوردستان،تاكو دواتر كۆنگرەیەكی سەرتاسەریی و گشتیی كشتوكاڵ بۆ پێداچوونەوەو خستنەڕووی پلانی ستراتیژیی سازبكرێت.
جەختیشی كردەوە كە وەزارەت بانگهێشتی رێكخراوو ناوەندە زانستی و زانكۆكان دەكات تاكو بە باری سەرنج و پێشنیارەكانیان كۆنگرەكە دەوڵەمەند بكەن،لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە پاڵپشتی كردنی وەزارەت بۆ جووتیارانی بەرهەمهێن كرا چ راستەوخۆ لە وەزارەتەوە یان لە رێگای پێدانی قەرزی كشتوكاڵ.
هاوكات بایەخدان بە بەروبوومە ستراتیژییەكان و چاپكردن و دابەشكردنی رۆژژمێری كشتوكاڵ بەسەر جووتیاراندا تاكو لە وەرزەكانی چاندندا سوودی لێ وەربگرن،جەختیشكرایەوە لەسەر خستنەڕووی دیدگای وەزارەت بۆ ئاییندەو ئەو گۆڕانكاریانەی كە رووبەڕووی كەرتی كشتوكاڵ دەبێتەوە.
لە كۆتایی دیدارەكەدا شاندەكەی كۆمپانیای راندی ئەمریكی بۆ جێبەجێ كردنی پلانی گەشەپێدانی ئیقلیمی ئامادەیی خۆی خستەڕوو بە پێشكەش كردنی چەندین پێشنیار تایبەت بە پلانی ستراتیژی.
سه‌رچاوه‌/ krg
Top