كونسوڵی توركیا له‌ هه‌ولێر: كوردستان بووه‌ته‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی و گه‌وره‌ی هاوبه‌شی ئابووری توركیا

كونسوڵی توركیا له‌ هه‌ولێر: كوردستان بووه‌ته‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی و گه‌وره‌ی هاوبه‌شی ئابووری توركیا
محه‌مه‌د ئاكیف گوتیشی له‌ ساڵی 2012، 533 هه‌زار هاوڵاتی كوردستان گه‌شتیان كردووه‌ بۆ توركیا، له‌ ساڵی 2013ش 676 هه‌زار هاوڵاتی كوردستان گه‌شتیان بۆ توركیا كردووه‌ كه‌ به‌ رێژه‌ی 37% گه‌شت له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ توركیا زیادی كردووه‌.
كونسولی توركیا ئاشكراشی كرد، ئامانجی توركیا بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێژه‌ی پێدانی ڤیزه‌ی له‌ دنیادا بگه‌یه‌نێته‌ 10 ملیۆن، به‌ تایبه‌تی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان داواكاری له‌ سه‌ر ڤیزه‌ی ئه‌لكترۆنی له‌ زیاد بووندایه‌.
له‌باره‌ی بازرگانی و رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی محه‌مه‌د ئاكیف نه‌یشارده‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان 2656 كۆمپانیای بیانی هه‌یه‌ كه‌ 1226یان كۆمپانیای توركین، به‌ بڕی 8 بۆ 8.5 ملیار دۆلاریش ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌بووه‌ له‌ نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان.

باس نیوز
Top