کۆمیسیۆن لێدوانی بەرپرسی بنکەکانی دەنگدان قەدەغە دەکات

کۆمیسیۆن لێدوانی بەرپرسی بنکەکانی دەنگدان قەدەغە دەکات
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریدانداوە ھیچ بەرپرسێکی بنکەکانی دەنگدان بۆیان نییە لێدوانی ڕۆژنامەنووسی بدەن، تەنھا چەند کەسێکیش بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراون.


سەربەست ئامێدی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق ھۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ ڕاگرتنی سەنتەری پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆن و پاراستنی بێ لایەنی کۆمیسیۆن گەڕاندەوە.


ھەروەک گوتیشی: ئێمە ئێستاکە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ٥٠ ھەزار بنکەی دەنگدانمان ھەیە، ئەگەر ئەو بەرپرسانە ھەموو یان بۆیان ھەبێت لێدوان بدەن، بێگومان لێدوانی جیاواز دروست دەبێت، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە نابێت ھیچ بەرپریسێکی بنکەکانی دەنگدان بۆیان ھەبێا لێدوان بدەن. لەجیاتی ئەوەش چەند کەسێک لە کۆمیسیاران دیاری کراون بۆ ئەوەی لێدوانی ڕۆژنامەنووسی بدەن و ئەوانیش سەنتەری زانیارییەکان بن.
Top