لەسەیدسادق ئیدارەی خوێندنگەیەك ئاگری گرت

لەسەیدسادق ئیدارەی خوێندنگەیەك ئاگری گرت
شەوی رابردوو ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەنگەری بنەڕەتی لەقەزای سەیدسادق ئاگری گرت و بەوهۆیەشەوە كەل‌و پەل‌و پێداویستییەكانی ئەو ژوورە سوتان.


بەڕێوەبەری ئامادەیی بەختیاری، مامۆستا ئومێد محەممەد، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: ئاگرەكە بەهۆی بەریەک‌کەوتنی كارەباوە بووەو تەنها ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر ئاگری گرتووە و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.


ئومێد محەممەد، لەبارەی سەلامەتی دەفتەری تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قوتابیانەوە گوتی: ەپێشتر هەموو نمرەكانیان داتاپەیسكردووە و پارێزراون.


دوو قوتابخانەی ئامادەیی بەختیاری و سەنگەری بنەڕەتی كەلەیەك بینادا دەوام دەكەن‌، ساڵی رابردوو لەگەڕەكی بەختیاری لەسەیدسادق دروستكراوە.
Top