لە یەك هەفتەدا دوو كورد لە موسڵ تیرۆر كران

لە یەك هەفتەدا دوو كورد لە موسڵ تیرۆر كران
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری موسڵ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كە لە ناو ئۆتۆمبێلێك دا بوونە دەسترێژی گوللە لە هاوولاتیەكی كورد دەكەن و دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات.
سەرچاوەكە وتیشی، ئەو هاووڵاتیە كوردە كاسبكارە و تەمەنی لەسەرووی 40 ساڵیەوەیە و خێزانداریشە.
بە گوتەی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمین هاووڵاتی كوردە لە موسڵ بەدەست نەناسراوان بێنە تیرۆر كردن.
Top