كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و شەهرستانی دەستیپێكرد
نێچیرڤان بارزانی، كە سەرۆكایەتی شاندی هەرێمی كوردستان دەكات لە ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی عێراق كۆبووەوە، حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی شاندی عێراق دەكات.
لە ریزی شاندی هەرێمی كوردستان هەریەكە لە رۆژ نووری شاوێس، ئازاد بەرواری، سەفین دزەیی، ئاشتی هەورامی و ئامانج رەحیم هەیە.
لە ریزی شاندی عێراق. هەر یەكە لە عەبدولكەریم لعێبی، وەزیری نەوت و سەفا سەفایی، وەزیری دارایی بە وەكالەت و چەند راوێژكارێكی دیكە هەیە.
ئەوەی لەسەرەتای كۆبووەنەوەكە بەدیكرا، بێ ئەتەكێتی پێشوازیكردن بوو لە شاندەكەی هەرێمی كوردستان.نێردراوی رووداو لە بەغدا گوتی، شەهرستانی لە ژوورەوە بووە و نەهاتووەتە بەردەرگا بۆ پێشوازی.
هێڤیدار ئەحمەد گوتیشی، كە پرسیاریكردووە لەو بارەیەوە، بەڵام گوتوویانە شوێنەكە ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆیە تەنها ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران چووەتە پێشوازی.
رووداو
