هاتنی شەهرستانی بۆ دووزخورماتوو گرژی ئاڵۆزی لێدەكەوێتەوە

هاتنی شەهرستانی بۆ دووزخورماتوو گرژی ئاڵۆزی لێدەكەوێتەوە
بریارە ئەمرۆ حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك بگاتە شارۆچكەی دووزخورماتوو و بۆ ئەو مەبەستەش هێزێكی زۆر لە ناوچەكە بڵاوکراونەتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەكیش لەبەر ئەوەی ئەو هێزانە هاووڵاتیانیان بێزار و نیگەران كردووە، ئاڵۆزی و گرژی لە نێوان هێزێكی پێشمەرگە و ئەو هێزانە روویدا، بەڵام توانراوە بارۆدۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێت.


بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیمشتمانی كوردستان، مەلا كەریم، تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر رایگەیاند: بریارە ئەمرۆ حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی شارۆچكەی دووزخورماتوو بكات و هۆكاری سەردانەكەشی بە پێی زانیارییەكان بۆ دابەشكردنی چەكی قەرەبووە بەسەر ئەو خێزانانەی كە بەهۆی كردەوە تیرۆریستییەكانەوە زیانیان بەركەوتووە.



مەلا كەریم ئاماژەشیدا: بەهۆی هاتنی شەهرستانییەوە هێزێكی زۆر كە بە سوات ناودەبرێن لە ناو شارۆچكەی دووزخورماتوو و رێگا سەرەكییەكانی ناوچەكە بڵاوکراوەنەتەوە و ئەم هێزانە بوونەتە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و نیگەرانیی لایەنەكان، هەر بۆیە گژری و ئاڵۆزی كەوتە نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی سەر بە مەڵبەندی حەوزەی حەمرین و هێزە عێراقییەكان.



بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی، ئەوەشی خستەڕوو کە زۆری نەمابوو شەرو پێكدادن لە نێوانیان رووبدات، بەڵام توانیان كۆنترۆڵی ئەو گرژی و ئاڵۆزییە بكەن و هێزە عێراقییەكان كشانەوە.
Top