بارزانی و ئۆغلو و زهریف گفتوگۆیهكی سێ قۆڵی ئهنجام دهدهن
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له میانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە داڤوس، گفتوگۆیهكی سێ قۆڵی لهبارهی سهقامگیریی رۆژههڵاتی ناوهڕاست لهگهڵ ههریهك له ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ساز دهكات.
گفتوگۆكه بهناونیشانی 'چۆن ململانێ مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبنە ھۆکاری سەقامگیری و خۆشگوزەرانی' دهبێت.
بارزانی لە سەردانەکەیدا دوێنێ ههینی 17-1 لە کۆنگرەیەکی ھاوبەشی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھانز فیشەر سەرۆکی نەمسا لە ئاماژەیەکدا بۆ ھەڵوێستەکانی ئەم دواییەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند کورد ھەرگیز سازش لەسەر مافەکانی خۆی ناکات و گوتی ’دەستوور چۆنیەتی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ وزە و نەوت ئاشکرا کردووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەپێی ئەو دەستوورە دەجوڵێتەوە، بۆیە ھیچ کات سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانمان ناکەین’.
ئەم گفتوگۆ کراوە سێ قۆڵیەی بارزانی و وەزیرە تورک و ئێرانیەکە بڕیارە له 24-1دا لە داڤۆسی سویسرا ئەنجام بدرێت و بڕیارە ریما مەکتەبی بێژەری کەناڵی عەرەبییە گفتوگۆ کراوەکە بەڕێوەبەرێت.
مەسعود بارزانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانی بەرەو ئەوروپا بەجێ ھێشت بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی وڵاتانی ئەورووپا. بڕیارە لە ماوەکانی داھاتووشدا بەفەرمی سەردانێکی ئەمەریکا بکات.
باسنیوز
