كورد لە هەوڵدایە پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق بگەڕێندرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران

كورد لە هەوڵدایە پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق بگەڕێندرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران
نەسرین ئەنوەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: ئێمەی نوێنەرانی كورد دژی شێوازی تێپەراندنی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراقین بە بێ رازی بوونی كورد لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
روونیشیكردەوە، لە ئێستەدا لە هەوڵداین بۆ ئەوەی پرۆژە یاساكە بگەڕێندرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران تا ئەوكاتەی كورد پاش لەبەرچاوگرتنی تێبینیەكانی رەزامەند دەبێت لەسەری.
وتیشی: ئەگەر بێتو تەوافقێك لەسەر پرۆژەكە یاساكە هەبێت ئەوكات لە پەرلەمانیش تێپەراندنی ئاسانتر دەبێت.
Top