شاندی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك گەیشتە بەغدا
فواد حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئەمرۆ شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەین كە بڕیار وایە چەندین كۆبونەوە ئەنجام بدەین سەبارەت بەكێشە نەوتیەكانی وهەروەها كێشەكانی ئەنجومەن لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی باكور ودامەزراندنی كەسانێك كە خەڵكی كەركوك نین .
وتیشی: بڕیارە چاومان بەچەند بەرپرسێكی پایە بەرزی وەزارەتی نەوتی عێراق بكەوێت وسەرجەم كێشەكان ڕێگا چارەیەكی بۆ بدۆزێنەوە بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك كێشە لەنێوان ئیدارە و وەزارەتی نەوت نەمێنێت لەهەموو ڕوویەكەوە.
