تا ئێستە هیچ كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی بەرێوەبەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نەینەوا دەستگیر نەكراوە
سەرچاوەكە روونی كردەوە: ئەو زانیارییانەی باس لە دەستگیر كردنی چەند كەسێك دەكەن كە بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی كوشتنی ئۆفێسی موسڵی كۆمیسیۆن رەت دەكەینەوە.
راشیگەیاند: بەڵام ئێستە گەڕان بە دوای بكوژان بەردەوامە.
ئێوارەی سێشەممە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقە لەبەرێوەبەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای نەینەوا دەكەن و دەیكوژن.
