لەكەركوك جەواهیر مۆڵ قەرەبو دەكرێتەوە
سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك راگەیاند، لەبەرواری 4/12/2013 لەئەنجامی هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر دەزگای هەواڵگیری كەركوك و بینای جەواهیر مۆڵ و لەئەنجامی رووبەرووبنەوە لەنێوان تیرۆریستان و دەزگا ئەمنیەكاندا روویدا و ئەو مۆڵە و هاوكات چەند خانوو دوكانێكی نزیك لەرووداوەكە، زەرەرێكی مادی زۆریان بەركەوت بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕیاری قەرەبوكردنەوەی بینای جەواهیر مۆڵ و خانوو و دوكانەكانی دەوروبەری پەسەند كرد.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، هاوكات ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕیاری قەرەبوكردنەوەی سەرجەم قەزاو ناحیەكان و گوندەكانی دەروبەری پەسەندكرد.
بەپێی زانیاریەكان قەرەبوكردنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی كەوا بەكردەوە توندوتیژیەكان زیانی مادییان بەركەوتەوە لەسەر بودجەی پترۆ دۆلار قەرەبو دەكرێنەوە.
