ئه‌و منداڵانه‌ی كه دوێنێ له دایك بوونه خه‌ڵات ده‌كرێن
هه‌مزه حامد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د د.خ، بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: ئه‌و منداڵانه‌ی كه دوێنێ له‌دایك بوون له‌كۆتایی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی کە بۆ یادی له‌دایك بوونی پێخه‌مبه‌ر د. خ ئاماده كراوه، خه‌ڵات ده‌كرێن.
هه‌مزه حامد گوتیشی: به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون و منداڵانی هه‌ولێر، دوێنێ نزیكه‌ی 80 منداڵا له‌دایك بوونه و زۆربه‌ی منداڵه كوڕه‌كانیش ناویان محه‌مه‌د یان ئه‌حمه‌دیان لێنراوه.
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د د.خ دواین پێغه‌مبه‌ره كه خوای گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی ناردووه و به‌پێی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزیش ئه‌و پێغه‌مبه‌رە وه‌ك به‌ره‌كه‌تێك بۆ جیهانیان نێردراوه.
