بان کی مۆن گەیشتە هەولێر
له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بان كی مون له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێر، بڕیاره ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن له كه‌مپی كه‌ورگۆسك.
دوای چاوپێكه‌وتنی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا، مون له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
بان كی مون دوێنێ دووشه‌ممه گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یشی په‌یوه‌سته به ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار.
