لەمەودوا فیزای شنگن بە هاووڵاتیانی كوردستان دەدرێت

لەمەودوا فیزای شنگن بە هاووڵاتیانی كوردستان دەدرێت
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر نووسینگەی نوێنەرایەتی هەماهەنگی كونسوڵخانەكان وەرگرتنی فیزای وڵاتان ە بۆ وەرگرتنی فیزای شنگنكرایەو.



د.مستەفا ڕەمەزان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی نەمسا، گوتی: ئەمڕۆ نووسینگەی وەرگرتنی فیزای شنگن كە لەرێگەی وڵاتی نەمساوە دەدرێت كرایەوە و لەمەودوا هاووڵاتیانی كوردستان دەتوانن لە هەولێر داوای فیزای شنگن بكەن.



پێشتر بۆ وەرگرتنی ئەم فیزایە یان لە ئەنكەرە یان لە عەممان مامەڵەكان پێشكەش دەكران، بەڵام ئێستاكە لە هەولێر پێشكەش دەكرێت و دوای ماوەیەكی دیاریكراو ئەو فیزایە وەردەگیرێت و هاووڵاتیان دەتوانن بەهۆی ئەو فیزایەوە بە 22 وڵاتی جیهاندا گەشت بكەن.
Top