ھاووڵاتییەکی دیکەی کوردی شەبەک کوژرا

 ھاووڵاتییەکی دیکەی کوردی شەبەک کوژرا
ئێوارەی دوێنێلە پارێزگای موسڵ ھاووڵاتییەکی دیکەی کوردی شەبەک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئێوارەی دوێنێ لە بازاری مەڕ فرۆشان لەپارێزگای موسڵ ھاووڵاتییەکی دیکەی کوردی شەبەک بەناوی حەمید داود سلێمان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەسترێژی گولەی لێکرا، لەئاکامدا دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.

سەعید مەموزینی گوتیشی: تەنھا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەمە سێیەم ھاووڵاتی کوردی شەبەکە بکوژرێ.

مەموزینی راشیگەیاند: ھەر دوێنێ لە رۆژئاوای موسڵ بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سوپای عێراق تەقیەوە، لەئاکامدا حەفت سەرباز برینداربوون.
Top