مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له موسلمانانی كوردستان و عێراق ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامهكهیه:
بە ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان
بە بۆنەی یادی پیرۆزی لە دایكبوونی فەخری كائینات پێغەمبەری مەزنمان حەزره‌تی محەمەد ئەلمستەفا (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی موسڵمانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی دیكه‌ی پیاده‌كردنی واتا رۆحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، کوردستان چۆن ناوه‌ندی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ئایینیه، به‌و هیوایه‌ین ئه‌م گیانه لێبورده‌ییه ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش بگرێته‌وه.
شكۆداربێت یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، به‌رقه‌رار بێت ژیانی ئاسووده‌یی و یه‌كریزی و ته‌بایی نێوان چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونه‌كه‌مان و یه‌كتری قبوڵكردن و بونیاتنانی كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای یەكسانی و برایەتی و دادوەری كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان.
جارێكی دیكە شكۆدار بێت رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان و ئومێدەواریشم ئەو رۆژە پیرۆزە بۆ خەڵكی كوردستان بە خۆشی و خێری زیاتر بگەڕێتەوە و ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیریش سەرتاسەری عێراقی فیدراڵ بگرێتەوە.
مه‌سرور بارزانی
11/ ربیع الاول/ 1435ی کۆچی
