سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان پیرۆز دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان پیرۆز دەكات
بسم الله الرحمن الرحيم
(لقد كان لكم في رسول الله اسوة حسنة لمن كان يرجو الله و اليوم الآخر) صدق اللە العظيم

به‌ بۆنه‌ی رۆژی له‌ دایكبوونی فه‌خری كائینات پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د ئەلمستەفا (دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی له‌ تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق جیهان ده‌كه‌م.

پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە پێغەمبەری مەزنمان پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد، پەیامی پێكه‌وەژیان و لێبوردەیی و مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی و یەكسانیی گەلان و دادپەروەرییە. لە خوای گەورە داواکارم هاندەری هەموولایەک بێت بۆ گەڕانەوە بەرەو واتا روحییه‌ به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بونیاتنانی كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای یەكسانی و پێكەوەژیان و وەلانانی توندوتیژی.

هیوادارم ئەو رۆژە پیرۆزە بۆ خەڵكی كوردستان بە خێر و خۆشی و ئارامی و ئاوەدانیی زیاتر بگەڕێتەوە .
والسلام عليكم و رحمة اللە وبركاته

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
11ی رەبیعولئەوەل 1434ی كۆچی
12ی کانوونی دووەمی 2014 ـی زایینی
Top