پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
به‌رێزان سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ته‌واوی ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
سڵاو و رێز
یادی 22 ساڵه‌ی دەرچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له ئێوەی خۆشەویست پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئێستا لە سایەی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان، وڵاتەکەمان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێ و خەڵكی كوردستان ئومێدی زۆری بە ئایندەیە و حەزی لە پێشكەوتنە. پێشکەوتنەکانی بواری گەیاندنیش دەرفەتێکە بۆ ڕاگەیەندنکارانی کوردستان کە ڕۆڵی خۆیان بۆ وەدیهێنانی ئەو خواستەی گەلەکەیان ببینن و وێڕای بەرگرییکردن لە بیری نەتەوەیی و هوشیاریی گەلەکەتان، پەیامی تەبایی و ئاشتی و پێکەوەژیان بڵاو بکەنەوە.
کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی پێشکەوتووی کوردستانە و پابەندی پەیامی نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و ڕۆڵێکی گرینگی لە هوشیاریی گەلەکەماندا بینیوە.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11/1/2014
