گه‌نجێكی تری هه‌ڵه‌بجه له سوریا ده‌كوژرێت
ناوی رابه‌ره و به ئه‌بو عه‌ماری كوردی ناسراوه
ماڵپه‌ڕی (دووربین)ی نزیك له مه‌لا كرێكار دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی توندڕه‌وی ئه‌نسار ئیسلامی هه‌ڵوه‌شاوه بڵاوی كردووه‌ته‌وه دوێنێ هه‌ینی 9-1 گه‌نجێكی تری هه‌رێمی كوردستان له سوریا كوژراوه، نێوی رابه‌ره و ئه‌ویش خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
دووربین بڵاوی كردووه‌ته‌وه له هێرشێكی گرووپه ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر ریفی قامیشلۆ ئه‌و گه‌نجه به‌ته‌قه‌ی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د كوژراوه.
رابه‌ر له سه‌ره‌تای ره‌مه‌زانی 2013وه گه‌یشتووه‌ته شام و په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شام و عێراق كردووه، نازناوی ئه‌بوو عه‌ماری كوردی بووه.
پێشتر 9 گه‌نجی تری هه‌ڵه‌بجه له سوریا خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه یان كوژراون.
جێی باسه له ساڵی 2001دا له ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ورامان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئیسلامی به‌سه‌ركردایه‌تی مه‌لا كرێكار ئه‌نسار ئیسلامیان پێك هێنا، كه پێشتر به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزانه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بوون، هێزی سۆرانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌وێنی سه‌ربازیی ئه‌نسار ئیسلام بوو.
باس‌نیوز
