نرخی عومره‌ی ئه‌مساڵ دیاری ده‌كرێت
له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی عومره‌ی راگه‌یاند و ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه، كه‌وا ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت به 49كۆمپانیای عومره له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه تا عومره‌كارانی هه‌رێم به‌مه‌رجه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بگوازنه‌وه و ناوی كۆمپانیا مۆڵه‌تپێدراوه‌كانیش له‌هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك تۆماركراون.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له‌مباره‌یه‌وه وتی: سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی ئه‌مساڵی عومره له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و خه‌رجی هه‌ر عومره‌كارێك به‌پێی دوور و نزیكی له‌حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه له‌نێوان 900 بۆ 950دۆلاره و مه‌رجی ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر عومره‌كاران دانراوه كه نابێ شوێنی نیشته‌جێبونی عومره‌كارانی هه‌رێم له‌شاری مه‌ككه له 1200مه‌تر له‌كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه دوورتر بێت و نابێ كۆمپانیاكان به‌ناوی دابینكردنی خواردن پاره‌ی زیاد له‌و نرخه‌ی دانراوه له‌عومره‌كاران وه‌ربگرن.
خه‌ندان
