لە ساڵی رابردوو (5586) منداڵ لە قەزای سۆران لەدایكبوون

لە ساڵی رابردوو (5586) منداڵ لە قەزای سۆران لەدایكبوون
لە ماوەی ساڵی رابردوو (5586) منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران لەدایكبوونە. راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندرووستی سۆران رایگەیاند: لە ماوەی ساڵی (2013) لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران (5586) منداڵ لەدایكبوونە كە لە كۆی ئەو رێژەیەدا (1227) منداڵ بە شێوەی نەشتەرگەری لە دایكبوونە و هەر بە پێی ئامارەكانیش لە كۆی رێژەی لە دایكبووان (2853) منداڵ لە رەگەزی نێر و (2733) منداڵیش لە رەگەزی مێ بووە .
Top