پەرلەمانتارێكی كورد: دەنگ دان بەزمانە فەرمییەكان ڕێژەی بێ كارى كورد كەم دەكاتەوە
موحسین سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند : پرۆژە یاسایی زمانە فەرمییەكان پرۆژەیەكی دەستووریە چونكە بەپێی ماددەیی 4ی دەستوور زمانی كوردی زمانێكی فەرمییە ولەكۆبونەوەی پەرلەمان لیستە سیاسیەكان رێكەوتین كە دەنگ لەسەر پرۆژەكە بدرێـت بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەنێك ودوێنێ توانرا پەسەند بكرێت وئەویش وا دەكات كە ڕێژەی بێ كار لەنێو گەنجە كوردەكان نەمێنێت چونكە زۆربەی زۆری كورد زمانی عەرەبی دەزانێت وئەو پرۆژەیە وا دەكات كە زمانی كوردی هاوشێوەی زمانی عەرەبی بێت ودەبێت لەسەر وەزارەتەكان بەهەردوو زمان نووسراو بكەن وپێویستیان بە وەڕگیڕی كوردی دەوێت بۆیە پرۆژەیەكی كرنگ بوو وبەهەولێكی زۆر توانیمان لەم خولەی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدەین.
وتیشی: پرۆژە یاسایی زمانە فەرمییەكان وا دەكات كە زمانی كوردی لەنێو سەرجەم بەڵگەنامەكانی عێراق ببێت وەكو پاسپۆڕت وكارتی زانیاری وناسنامەی باری شارستانی وفۆرمی خۆراك ولەنێو سەرجەم نووسراوی وەزارەتەكاندا هەبێت وپێویستی بە زیاتر لە 4 مانگ هەیە بۆ ئەوەی دەست بەكار بێت لەلایەن وەزارەتەكانەوە.
شایەنی ئاماژەیە: چەندین جار فراكسیۆنی كوردستانی داوای كردووە كە پرۆژە یاسایی زمانە فەرمییەكانی پەسەند بكرێـت بەڵام چەند لیستێكی سیاسی نێو پەرلەمان ئەو پرۆژەیان ڕەت دەكردەوە وسەرۆكایەتی پەرلەمانیش دەنگی لەسەر نەئەدا بەڵام لەدوای هەوڵێكی زۆرەوە لەلایەن هاوپەیمانی كوردستانی دوێنی توانرا پەسەند بكرێت.
