بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووک دەتەقێتەوە

 بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووک دەتەقێتەوە
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ شاری كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه‌ی شاری كه‌ركووك روویدا كه‌ بووە هۆی كوژران و برینداربوونی 60هاوڵاتی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان لانیكه‌م 7كوژراو و زیاتر له‌ 50بریندار هه‌یه‌ و زیاترین قوربانیه‌كان توركمانن.

زیانی زۆر به‌ ئۆتۆمبێل و بینای هاوڵاتیان كه‌وتووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ نزیكه‌ له‌ خویندنگه‌یه‌كه كه‌ سێ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ بە ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگربووه‌ و له‌ ئێسته‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌باره‌ی رووداوەکە.









باسنیوز
Top