هەفتەی داهاتوو پۆستەكان یەكلایی دەكرێنەوە

هەفتەی داهاتوو پۆستەكان یەكلایی دەكرێنەوە
دڵشاد شەهاب ئەندامی لیژنەی دانووستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانوستاندنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە بڕاوەكانی دیكەی هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
هەروەها وتی: لە دانووستاندنەكانی هەفتەی داهاتوو بە ووردی قسە لە سەر دابەشكردنی پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت دەكرێ.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، پێشبینی دەكرێ لە دانووستاندنەكانی داهاتوودا دابەشكردنی پۆستەكان لە نێوان لایەنەكان یەكلایی بكرێتەوەو لە داهاتووێكی نزێكدا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بێتە دامەزراندن.
Top