سەرجەم خێزانە ئاوارەبووەكان بە بری 20 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێنەوە

سەرجەم خێزانە ئاوارەبووەكان بە بری 20 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێنەوە
بە بریارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو خێزانە كوردانەی لە ساڵانی رابردوو ئاوارەی ووڵاتان بوونەو ئێستا گەراونەتەوە هەرێمی كوردستان و سود مەندی زەویی و خانوو نەبوونە بری 20 ملیۆن دیناریان پێ‌ دەدرێت.


بەرێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران عەباس ئەمیر بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەهۆی زوڵم و زۆری و جەورو ستەم لە دوای ساڵی 1970زیاتر لە 150 هەزار خێزانی كورد لە هەرێمی كوردستان ئاوارەی ووڵاتان بوون ولە دوای ساڵی 1991یشەوە 120 هەزار خێزان گەراوەتەوە و پێشتر ئاوارە گەراوەكان زەوی یان خانوویان پێدەدراو زۆرێك لەو خێزانانە سود مەند بوونەو ئێستاش سەرجەمی خێزانە گەراوەكان ئەوانەی سود مەند نەبوونە چەكی 20 ملیۆن دیناریان پێ‌ دەدرێت.


وتیشی، لە ساڵی 2013 دا زیاتر لە 875 خێزان چەكی 20 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە و قەرەبووكردنەوەی ئاوارەكانیش بەردەوام دەبێت تا یەك ئاوارە ماوە ئەو بڕە پارەیە وەردەگرێت.
Top