سعوودیه داواكاره زیندانییه‌كانی له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازێته‌وه
هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات زیندانییه‌كانی ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، تا كه‌سوكاریان بتوانن سه‌ردانیان بكه‌ن.
سه‌عدی ئه‌سله‌می به‌رپرسی دۆسیه‌ی زیندانییه سعودییه‌كان له عێراق و ئوردن رایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌و داواكارییه بۆ نه‌بوونی ئاسایش له به‌غدا و زیندانه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه كه‌سوكاری زیندانییه‌كان ناتوانن به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها له زیندانه‌كاندا به خراپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیانه‌دا ده‌كرێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سعوودیه ئاشكراشی كرد ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه 60 كه‌سن و ئێسته رێگری له سه‌ردانی كه‌سوكاریان ده‌كرێ و به‌ده‌ستی سه‌رما و سۆڵه و نه‌بوونی پێخه‌ف و پۆشاكی زستانه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌مباره‌وه حاكم تاریق گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتی ئه‌وه پرسێكی ده‌ره‌كییه و په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه هه‌یه.
لای خۆیه‌وه فایه‌ق تۆفیق بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه داخۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن یان نا.
باس‌نیوز
