له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر 7 تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت
كه‌ریم ئه‌كبه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و شاره‌دا رایگه‌یاندووه كه له رۆژانی رابردوو 28 باندی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و 7 تۆن و 280 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی شیشه و حه‌شیش و كراك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌روه‌ها له سێ مانگی رابردوودا 38 هه‌زار و 690 جۆر حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
عه‌قید كه‌ریم بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (میهر)ی ئێرانی ئاشكراشی كردووه \'یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وای كردووه له مانگی رابردوودا زیاتر له جاران ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ، ئه‌وه‌یه كه پێشتر به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانه‌وه نه‌مانده‌توانی له رۆژاوا ئه‌و سه‌گانه‌ی توانای دۆزینه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ریان هه‌یه هاورده‌ی وڵات بكه‌ین، به‌ڵام پاش رێكه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 1+5 ده‌توانین ئه‌و سه‌گانه بهێنین و ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌بووه له دۆزینه‌وه‌ی زیاتری ماده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای ورمێ\'.
جێی باسه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا زیاترین بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرێ.
باس‌نیوز
