ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا
د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق راگه‌یاند:"له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر به پارێزگابوونی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
پێشتریش وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاندبوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بهڕێوهبچێتو به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌و بڕگه‌ی حه‌وته‌میش گفوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاركردنی هه‌ڵه‌به‌جه".
ئه‌و وه‌زیره كورده، ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه بڕیاری به‌پارێزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌سه‌ڵاتی نوری مالیكی، سه‌رۆكی وه‌زیراندا نییه، وتیشی :" ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وه‌ك هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و پاشان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مالیكی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه نوسیویه‌تی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخرێته‌ڕوو، به‌مانای گفتوگۆكردن له‌سه‌ری دێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌كو وه‌زیره كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی دیكه رازی بكه‌ن به ده‌نگدان له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌یاساكه.
خەندان
