نۆڕینگەکەی مەلا عەلی كه‌له‌ك داده‌خرێت

نۆڕینگەکەی مەلا عەلی كه‌له‌ك داده‌خرێت

له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ناحیه‌ی كه‌له‌ك بوو

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا نۆڕینگەی مەلا عەلی كه‌له‌ك کە لە ماڵەکەی خۆیدا له‌ كه‌له‌ك کردبوویەوە، دابخرێت.
خالید عەزیز بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەک راگەیاند “وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە نۆڕینگەی مەلا عەلی لەنێو ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی کەلەک دابخرێت\'.
خالید گوتیشی “ئەگەر مەلا عەلی سەرپێچی بڕیارەکەی کرد و نۆڕینگەکەی کردەوە، ئەوا دەدرێت بە دادگا و بەپێی یاسا سزا دەدرێت\'.
مەلا عەلی مۆڵەتی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی هەیە، به‌ڵام بۆ کردنەوەی نۆڕینگەکەی پێویست دەکات مۆڵەت لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.
له‌ رۆژانی رابردوودا مه‌لا عه‌لی رایگه‌یاندبوو مرۆڤ ده‌توانێ میزی خۆی بخواته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، ئه‌وه‌شی به‌پێی زانستی پزیشكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌گوت.







باسنیوز
Top