كرێكارێكی خورماڵ له ئه‌حمه‌دئاوا گیان لەدەست ده‌دات
له بینای قوتابخانه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 30-12 كرێكارێكی خەڵكی تەوێڵە، كه دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیه، لە كاتی كاركردنیدا لە بینای قوتابخانەی ئەحمەدئاوا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی خورماڵ رایگەیاند \'سه‌عات 9:30 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو كرێكارە لە شوێنی ئیشكردنیدا لە گوندی ئەحمەدئاوا له سه‌ربانی بینایه‌ك كەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە\'.
گوتیشی \'دوای كەوتنە خوارەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی (عه‌لی شیعە) كراوە لە خورماڵ و دەركەوتووە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە\'.
جێی باسه مانگانه له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كرێكاران له كاتی كاركردندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و تا ئێسته‌ش بیمه‌ی ژیان بۆ كرێكاران دابین نه‌كراوه و رێوشوێنیش بۆ پاراستنی ژیانیان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
باس‌نیوز
