لەشارەکانی کوردستانی ئێران رێژەی تەلاق بەرزە و پرۆسەی هاسەرگیریش کەمبۆتەوە

 لەشارەکانی کوردستانی ئێران رێژەی تەلاق بەرزە و پرۆسەی هاسەرگیریش کەمبۆتەوە
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی لە زاری بەرپرسی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی شاری شنۆی کوردستانی رۆژهەڵات بڵاوی کردەوە، ئاماری ژیانی هاوسەرگیری لە 9مانگی یەکەمی 2013 دا بەبەراورد لە گەل ساڵی رابردوو لەسەدا 2کەمی کردووە و لەو ماوەیەشدا 802حاڵەت پێکهێنانی ژیانی هاوسەری تۆمار کراوە.
لەبەرامبەردا بەپێی ئامارەکان لە ماوەی 9مانگدا، 151حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە و بە بەراورد لە گەل ساڵی رابردوو لەسەدا 64زیادی کردووە. هەروەها بەپێی ئەو ئامارانە کە لەلایەن ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ماکۆ بڵاو بۆتەوە رێژەی تەڵاق لە 9مانگی یەکەمی ساڵی 2013 دا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 309% زیادی کردووە و رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریش 11،6% کەمی کردووە.
لەو پێوەندییەدا لە 9مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە پارێزگای کرماشان 2354حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوسەری کەمی کردووە کە بە سەرنجدان بە زیادبوونی 276حاڵەتی تەڵاق لەو ماوەیەدا مث پارێزگای کرماشانی لە باری پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و تەڵاقەوە کردۆتە یەکەم پارێزگای ئێران.
Top