حكومهتی ههرێم رۆژێكی تری كرده پشوو
مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە ڕاگەیاند: لیژنەی باڵای دیاریكردنی سەرەتای مانگەكانی كۆچی لە هەرێمی كوردستان بە پشتبەستن بە بڕیاری دیوانی وەقفی سوننە عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕۆژی پێنجشەممە 2/1/2014 ڕێكەوتی یەكەم ڕۆژی مانگی (ربیع اڵاول)ی ساڵی 1435ی كۆچی دەكات .
وتیشی: ڕۆژی دووشەممە 13/1/2014 ڕێكەوتی 12ی (ربیع اڵاول) یادی لەدایكبوونی فەخری كائینات پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەكات، مەریوان نەقشبەندی وتیشی: ڕۆژی دووشەممە 13/1/2014 پشووی ڕەسمیە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت، بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات .
خهندان
