ماوەی ھاوپەیمانییەتی قەوارەکانی کوردستان سێ رۆژ درێژکرایەوە
لە ڕاگەیەنراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئۆفیسی ھەرێمدا ھاتووە, ماوەی ھاوپەیمانیەتی قەوارەسیاسییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم کە ئەمڕۆ ٢٨/١٢/٢٠١٣ کۆتایی پێھات، بۆ ٣١/١٢/٢٠١٣ درێژکرایەوە.
لە کاتێکدا ٢٨/١٢/٢٠١٣ وەک قۆناغی ھاوپەیانیەتی قەوارەسیاسییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دانرابوو.
