لەم مانگەدا تەنها رۆژانی 1 و 2 و 6 ی مانگ پشووی فەرمیە

لەم مانگەدا تەنها رۆژانی 1 و 2 و 6 ی مانگ پشووی فەرمیە
لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی ووتەبێژی فەرمی حكومەت ئەو هەواڵەی رەت كردەوە كە لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن لەسەر زاری بەڕێزیان بڵاو بۆتەوە گوایە رۆژانی 6 و 7ی مانگی یەك پشووی فەرمیە.

دزەیی گووتی وەك پێشتر لە ماڵپەری فەرمی حكومەت بڵاومان كردەوە كە رۆژانی 1 و 2 ی مانگی یەك پشووی فەرمیی دەبێت لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم. هەروا رۆژی 6/1/2014 پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی جەژنی سوپا. رۆژی 7/1/2014 دەوامی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت ئاساییە.

Top