سه‌باحه‌ت تونجه‌ل حوكمی 8 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رده‌چێت
تونجه‌ل ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28-12-2013 به‌تۆمه‌تی پشتیوانی و لایه‌نگریكردن له په‌كه‌كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای توركیاوه بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له ساڵی 2006یشدا به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامییه‌تی له په‌كه‌كه زیندانی كرابوو. له‌و كاته‌وه كرایه كاندیدی به‌ده‌په بۆ په‌رله‌مانی توركیا، له ئه‌نجامدا له‌نێو شاری ئه‌سته‌نبوڵ زیاتر له 93 هه‌زار ده‌نگی هێنا و بووه په‌رله‌مانتار، به‌م هۆیه‌وه له هه‌مان ساڵدا له زیندان ئازاد كرا.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیشدا چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ده‌په پارتێكی نوێیان به‌نێوی پارتی گه‌لی دیموكراتی دامه‌زراند، تا بتوانن له مانگی نیسانی ساڵی نوێ‌دا ده‌نگی توركه چه‌په‌كانی توركیا بۆ خۆیان رابكێشن.
له ماوه‌كانی رابردووش‌دا جارێكی تر تونجه‌ل رووبه‌ڕووی دادگا كرابووه‌وه، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی سه‌ردانیكردنی قه‌ندیل.
باس‌نیوز
