پوختەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا

پوختەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
دوێنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆك وەزیران وعەلی سەندی وەزیری پلان دانان وسەفین دزەیی وتەبیژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وچەند بەرپرسێكی دیكەی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا ولەلایەن رۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق وچەند بەرپرسێكی پایە بەرز پێشوازی لێ كرا وتێدا شاندی یاوەری چاوییان كەوت بە لێژنەیەك لەحكومەتی عێراق كە پێك هاتبوون لە عەلی شوكری وەزیری پلان دانانی حكومەتی عێراق وسەفائەدین عاسی وەزیری دارایی عێراق بەوەكالەت وچەند بەرپرسێكی دیكە .



هەر لەم بارەیەوە سەفیین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: گفتوگۆ لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا وچەند ئامۆژگارییەك بۆ حكومەتی عێراق درا وتێدا بڕیار درا كە لێژنەیەك دابنرێت بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە وجارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكەن بۆ گفتوگۆ كردنی زیاتر ونەمانتوانی بگەین بە رێكەوتنێك بەڵام توانیمان ڕێگا چارەیەك دابنێین.

هەروەها دواتر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چاویی بە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەوت وتێدا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێك كرد لەوێش پرسی پێشمەرگە ونەوت وڕەوشی ئەمنی بەغدا بەتایبەتی و عێراق بەگشتی وهەروەها تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە لەپێش تەواو بوونی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسایی بودجەی ساڵی 2014 بدرێت بۆ ئەوەی عێراق تووشی كێشەیەكی ئابووری گەورە نەبێت.

لەلایەكی دیكەوە نێچیرڤان بارزانی چاویی كەوت بە عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ولەكۆنگرەیەكدا سەردانەكەی بارزانیان بەئیجابی وەسف كرد وعەمار حەكیم ئاواتە خواز بوو كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەو پێش بڕوات وبەردوام بێت لەكارەكانی ولەلای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەكەدا ڕایگەیاند: لەڕێگای دیالۆگ وگفتوگۆ توانیمانە ڕێگا چارەیەك بۆ كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان وعێراق دابنێین وكلیلی چارەسەر كردنی كێشەكەمان لەلای حوسێن شەهرستانیە وچاومان پێی دەكەوێت بۆ گفتوگۆ كردنی زیاتروهەروەها ئاواتە خواز بوو كە بۆ ساڵێكی دیكە بەشدار بێت لەمەڕاسیمی چلەی موحەڕەمی ئیمامی حوسێن.

لەدرێژەی سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاویی كەوت بە حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە وئاماژە بەوە كرا كە توانرا ڕێگا چارەیەك بۆ كێشە نەوتیەكان دابنرێت .

لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن وئاژانسی هەواڵی پەیامنێری حوسێن شەهرستانی ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ ناردنی نەوتین لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ هەر شوێنێك چونكە ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق زیاتر دەكات و لەبودجەی عێراق زیاتر دەكات ولەڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتر دەكەین بۆ چارەسەر كردنی سەرجەم ئەو كێشانە كە لەنیوانماندا هەیە بەڵام توانیمان ئەمرۆ چەند پێشنیاربدەین بە شاندی هەرێم وئەوانیش چەند پێشنیارێكیان پێمان داو خوێندنەوەی بۆ دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە چارەسەرێك.

ودواتر نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ دەستووری عێراقین ودەستوری عێراقیش دەڵیت نەوت مافی سەرجەم هاوڵاتیانە وئێمە كار ناكەین بۆ خراپ بوونی ڕەوشی عێراق بەڵكو بۆ باشتر كردنی وتوانیمان ئەمرۆ ڕێگا چارەیەك دابنێین بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان بەڵكو زۆربەی زۆری كێشەكان چارەسەر كرا بەڵام پێویستی بە خوێندنەوە هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی هیچ كێشەیەك لەنێوان هەردوو لا نەمێنێت.
Top