دووز ... گرتنی دوو تیرۆریست گروپی قائیدە

دووز ... گرتنی دوو تیرۆریست گروپی قائیدە
هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای كەركووك لەگوندێكی سەر بەشارۆچكەی داقووق دوو تیرۆریستی داواكراویان دەستگیركرد .



نەقیب فەرهاد حەمە عەلی بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند \" بەپێ زانیاری ورد لە سەر تیرۆریستان ئەم شەو لە هەڵمەتێكی تایبەتدا توانیمان لە گوندی غیدەی سەر بەشارۆچكەی داقووق دووتیرۆریست دەستگیر بكەین كە داواكرابوون لەلایەن دادگایی بەغداوە بە پێ ماددەی 4ی تیرۆر .

گووتی \"" ئەم تیرۆریستانە داواكراوە هەریەك بەناوی معەمەر خەلەف وقوسەی مەحمود سەركردەی باڵان لە ناو ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە و دەستیان هەبووە لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی ."
Top