مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتی سربیا دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتی سربیا دەکات
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڤووک ێریمیک سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی وڵاتی سریبا، کرد.




لە دیدارێکدا کە ھێمن ھەورامی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) ئامادەی بوو، ڤووک یرێمیچ، خۆشحاڵیی خۆی راگەیاند بۆ دیداری مەسرور بارزانی و سەردانی بۆ ھەرێمی کوردستان و بە بایەخەوە، سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند و ھاوسۆزی و پاڵپشتیی خۆیشی نیشاندا بەرانبەر نەھامەتییەکان و خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کورد بۆ وەرگرتنی ماف و داوا ڕەواکانی.

سەرۆکی پێشووی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، کە گەلی کوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە بۆ بەدیھێنانی مافە نەتەوەیی و دیموکراسییەکانی و ھاوسۆزی خۆی بۆ خەبات و قوربانییەکانی دۆزی رەوای خەڵکی کوردستان دەربڕی و پشتیوانی خۆی بۆ بەدیھاتنی مافی زیاتری خەڵکی کوردستان خستە روو.


لەلای خۆیەوە، مەسرور بارزانی بەخێرھاتنی گەرمی ڤوک ێریمیچی کرد و سوپاسی ھاوسۆزی و ھەڵوێستی کرد لەمەڕ داوا ڕەواکانی گەلی کورد.

دواتر مەسرور بارزانی، پوختەیەکی لەسەر قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورد لە ناوچەکە و دەستکەوت و ئامانجەکان شیکردەوە و رایگەیاند: بەوپێیەی کە دۆزی کورد دۆزێکی رەوایە و لە ئەنجامی نەبوونی کەلتوری دیموکراسی و پیکەوەژیان لە سیستەم و دەسەڵاتدارێتی حوکمڕانانی پێشوو، گەلی کوردستان نەھامەتی زۆری لەسەر دەستی فەرمانڕەوایانی پێشووتر بینیووەو ئیستا گەلی کوردستان لە ھەموو ئاستەکاندا خەباتی بێوچان دەکات تاوەکو دەستکەوتە نەتەوەیی و دیموکراسییەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان بپارێزن و ھەنگاوی جدییتر بۆ بە دەستھێنانی مافە بەدینەھاتووەکانی دیکەش بنێن.


لە بەشیچکی دیکەی دیدارەکەدا، ھەردوولا گفتوگۆیەکی چڕوپڕیان کرد لەسەر دۆخی گشتی ناوچەکەو پێگەی ھەرێمی کوردستان و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەراست و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان روودەدەن.
Top