چاوخشاندنەوە بە سیاسەتی ئابووری لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

چاوخشاندنەوە بە سیاسەتی ئابووری لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
لە بابەتێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان كازم حەبیب دەڵێ: ئابووریی هەرێمی كوردستان دەیان ساڵ بوو دووچاری لاوازیی و پەراوێزخستنێكی زۆر بووبوو،ئەمە وێڕای ئەو مەینەتییەی تووشی خەڵكەكە بوو لە ئەنجامی ئابڵوقەی ئابووریی نێودەوڵەتی كە بەسەر عیراقدا سەپێنرابوو،دواتر ئەو ململانێیەی لە هەرێم هاتەئاراوەو لە 1998 كۆتایی ساڵی 2005 كاتێ حكومەتی یەكگرتووی هەرێم دامەزرا كە بەكردار نەیتوانی چالاكیی ئابووری و ئیداری یەكبخات و بەم شێوەیە بەرنامەی هەولێرو دهۆك لەگەڵ ئەوەی سلێمانی هەروا بەجودايی مایەوە،هەرچەندە حكومەتێكی یەكگرتووش لەئارادابوو بە پێی رێككەوتنێكی ستراتیجی نێوان هەردوو حزبی سەرەكیی دەسەڵات ، بەڵام ئەم بارودۆخە كاریگەریی نێگەتیڤانەی هەبوو بەسەر یەكێتیی سیاسەتی ئابووری و بڕیارەكانی حكومەت و رێڕەوی پەرەپێدان،بۆیە ئابووریی هەرێم لە رووی ژێرخانەوە هیچ جیاوازی نەبوو لەگەڵ سروشتی ئابووریی عیراق و گرفتەكانی، بۆیە تا ئێستاش كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ بوونەتە لەمپەر لەبەردەم رێڕەوی هاوبەش و یەكگرتووی ئابووریی عیراق.

هەروەها حبیب دەڵێ: لاسایی كردنەوەی هەندێ لە دەوڵەتانی كەنداو لە بواری بیناسازی زۆر ئاوەدانكردنەوەو بازرگانیی هاوردەكردن و ناردنی نەوتی خاو دوور لە پەرەپێدانی ئابووری و بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی و پیشەسازی.

ج- بایەخدان بە پرۆژەكانی رێگاوبان و دروستكردنی پردو باخچەو پارك و بازاڕی هاوچەرخ و تەلارو ئەپارتمان و بینایەی حكومی و دامەزراندنی بێكاران لە دەزگا مەدەنی و سەربازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.
دواتر كازم حەبیب دەڵێ: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان دووربكەوێتەوە لە دابەشكردنی داهاتی نەوت بەسەر گەلی كوردستانداهەروەكو هەندێك لە عیراق و هەرێم بانگەشەی بۆ دەكەن،بە بیانووی دادپەروەریی لە دابەشكردنی سامانی نیشتمانی،چونكە ئەو جۆرە دابەشكردنە نادادپەروەری و نا لۆژیكییە بە درێژایی كات سەردەكێشێت بۆ ئەنجامی خراپ ،هاوكات پێداویستیی دانیشتوان جێبەجێ ناكات، لە كاتێكدا كە پێویستە ئەو داهاتە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام تەرخانبكرێت كە هەلی كارو بەرهەمی ناوخۆ دەستەبەردەكات و گۆڕانكارییەك لە دەرامەتی نەتەوەیی دێنێتەدی.
بۆ خوێندنەوەی بابەتەكە لە گۆڤاری گوڵان ژمارەی (958) دا.
Top