بۆ 3 مانگی داهاتوو به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كڕدرێ
بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراكدا، حكومه‌تی عێراق وه‌زاره‌تی بازرگانی له وه‌ستاندنی خه‌رجی و گرێبه‌سته‌كان به‌ده‌رده‌كات.
به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه سایتی فه‌رمی ئه‌مینداریه‌تی گشتى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاوی كردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ 3 مانگی ساڵی 2014 به‌رده‌وام ده‌بێت له كڕینی كه‌لوپه‌لی خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا دوای 15/12/2013 هه‌موو گرێبه‌ست و ته‌ندره‌كان رابگرێت له تازه‌ترین بڕیاریدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه كه وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌و بڕیاره به‌ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بتوانێت بۆ 3 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2014 كه‌لوپه‌له‌كانی پێوه‌ست به به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان دابین بكات.
ئه‌و بڕیاره پاش ئه‌وه دێت كه وه‌زیری بازرگانی عێراق به شێوه‌یه‌كی به په‌له خستیه به‌رده‌م دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
باس‌نیوز
