بارزانی بەدواداچوون بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەكات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات
دوێنێ سێشەممە 24/12/2013 مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكی فەرمیدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای كرد لە وردەكاریی ئەو رێوشوێن و هەنگاوانە ئاگادار بكرێتەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بەمەبەستی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید گرتوویانەتەبەر.
لەو نامەیەدا بارزانی بایەخدانی زیاتر بە هەڵەبجەی شەهید و بەپارێزگابوونی دووپات كردووەتەوە و جەختیشی لەسەر دابینكردنی خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی كێشەكانی خەڵكی شەهیدپەروەری هەڵەبجە و دەورووبەری كردووە.
نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دواین سه‌ردانیدا بۆ هه‌ڵه‌بجه دووپاتی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه كردبووه‌وه.
