ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەردەبێت

ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەردەبێت
بەپێی وتەی بەرێوەبەری ئاوی هەولێر بەتەواوبوونی پڕۆژەی فراوانكردنی ئاوی ئیفرازی سێ كێشەی كەمئاوی لەهەولێر چارەسەر دەبێت، كەوا بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كۆتایی بێت.

مەسعوود كاڕەش بەرێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی: ئەم پڕۆژەیە بەشێكە لە پڕۆژەكانی دیكەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆ دابینكردنی ئاو بۆ شاری هەولێر، لە ئێستاشدا لەلایەن كۆمپانیایەكی توركییەوە پڕۆژەی فراوانكردنی ئاوی ئیفرازی سێ كاری لەسەر دەكرێت و بەپێی بەڵێنی كۆمپانیاكە ئەو پڕۆژە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تا مانگی شەش كۆتایی دێت و بەوشێوەیەش گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت.
Top