بە دوادچوون بۆ قوتابخانەكانی پیرمام دەكرێت
بۆ ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی بەتایبەت لە گرفتەكانی قوتابخانەكانی سنوری ناحیەی پیرمام سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقلاوە كە ژمارەیەكی زۆر قوتابخانە لە سنوری ناحیەی پیرمام بوونی هەیە مێژوویی دروست كردنی بینایی قوتابخانەكانیش بۆماوەیەكی زۆر دەگەرێتەوە لە ساڵانی هەشتاكان دروست كراوە ئێستاش پێویستیان بە نۆژەن كردن و بنیات نانی قواتبخانەی تازە هەیە بەهۆی فراوان بوونی شارەكان و ژۆری ژماەری قوتابیان لە سنوری ناحیەی پیرمام، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێربە یاوەری بەرێوەبەری پەروەردەی شەقلاوە و شاندێكی پەروەردەیی هەریەك لە قوتابخانەكانی (هێدی بنەڕەتی، ئەنوەر مەسیفی بنەڕەتی، قەدری جانی بنەڕەتی، شەهید سلێمان بیرێژی بنەڕەتی، ئامادەیی دوینی كچان، ئامادەیی سەربەن )، كە ژمارەیەك لەم قوتابخانانە كێشەی كۆنی بینایەیان هەیە پێویستیان بە نۆژەن كردنەوەی دەست بەجێ هەیە، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریەكە یەكە قوتابخانەكانی بەسەر كردەوە لە نزیكەوە گوێ بۆداواكاری وپێشنیارەكانی مامۆستایان و قوتابیان گرت بۆ كەم كورییەكانی قوتابخانەكانیان و بەلێنی ئەوەشی بە مامۆستایانی قوتابخانەكاندا كە لە ئایندەیەكی نزیكدا قوتابخانەیەكی مۆدێرن دروست دەكرێ بۆخزمەت كردن بە قوتابیانی ناوچەكە گوتیشی ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەت كردنی پرۆسەی پەروەردە بەهیمەتی هەموو لایەك هەوڵ دەدەین زۆرترین خزمەت بە ناوچەكە بگەینین لە هەمان كاتیشدا چەندین كەڵ و پەلی پێویست وەكو سۆپا و دۆلاب و قەنەفە و كەڵ و پەلی پێویست بەسەر قوتابخانەكان دابەشكرا.
