یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەیان دەستپێكرد

 یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەیان دەستپێكرد
كاژێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە شاندی دانوستاندنكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتنە هەولێر بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ شاندنی پارتی بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی چۆنێتی پێكهێنانی كابینەی نوێ.

شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە (نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، رۆژ نوری شاوێس، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد ‌و دڵشاد شەهاب).

شاندی دانوستاندنكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پێكهاتوون لە ( بەرهەم ساڵح، عیماد ئەحمەد، حاكم قادر حەمەجان، نەجمەدین كەریم، عەدنان موفتی).

رۆژی 18-11-2013 شاندی دانو‌وستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی ئەو حیزبە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ گەیشتنە نێو بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی وئەوە یەكەم كۆبوونەوەیان بوو بۆ ئەو مەبەستە.

لەو كۆبوونەوەیەدا شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوون لە (نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەممەد ‌و دڵشاد شەهاب).شاندی دانووستاندنكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پێكهاتبوون لە (كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بەرهەم ساڵح، مەلا بەختیار، عیماد ئەحمەد، عومەر فەتاح، حاكم قادر حەمەجان، نەجمەدین كەریم).






رووداو
Top