پەیامی سه‌رۆک بارزانی به بۆنه‌ی هاتنەوەی جه‌ژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح

پەیامی سه‌رۆک بارزانی به بۆنه‌ی هاتنەوەی جه‌ژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد، رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا عێراق لە قۆناغی بونیادنانەوە و ڕاستکردنەوەدایە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکان، پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی پێکهاتە جیاجیا ئایینی و نەتەوەییەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا ئەو تەبایی و پێکەوەژیانە تێکبدرێت.

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ‌ بێت)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خۆشك و برایانی خۆشەویستی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشیان بۆ دەخوازم.

ئێستا کە عێراق لە قۆناخی بونیادنانەوە و ڕاستکردنەوەدایە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکان پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی پێکهاتە جیاجیا ئایینی و نەتەوەییەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا ئەو تەبایی و پێکەوەژیانە تێکبدرێت.

بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا خوشک و برایانی مەسیحی لە عێراقدا کەوتنە بەر هەڕەشە و نکۆڵیکاری، بەڵام مایەی شانازیمانە کوردستان هەمیشە پەناگە و ماڵێکی ئارام بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان و ئەرکی سەرەکیی هەموومانە ئەو پێکەوەژیانە بپارێزین.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێروخۆشیی زیاتر بۆ ئێوە و هەموو ساڵێک لە سایەی ئارامی و ئازادی و دیموکراسیدا جەژنەکانتان پیرۆز بکەن.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24/12/2013
Top