سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای PKK له قه‌ندیل هه‌ڵدێت
ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی كونگره‌ی گه‌ل بوو
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) به‌نێوی بڕیار گابار به‌م دواییانه له كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل له چیای قه‌ندیل هه‌ڵهاتووه و تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی نازانرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (باس‌نیوز)، دوو مانگ به‌ر له ئێسته ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه هه‌ڵهاتووه. له‌مباره‌یه‌وه زاگرۆس هیوا گوته‌بێژی PKK ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و به (باس‌نیوز)ی گوت به‌ڵێ ئه‌و هه‌واڵه راسته و گابار هه‌ڵهاتووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه هیچ زانیارییه‌كی تری له‌وباره‌یه‌وه بۆ (باس‌نیوز) ئاشكرا نه‌كرد.
بڕیار گابار خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 1999وه بووه به گه‌ریلای په‌كه‌كه. ساڵی 2000 رۆڵی گرنگی بوو له دامه‌زراندنی پژاكدا. له كۆنگره‌ی ساڵی 2010ی پارتی كرێكارانی كوردستاندا بریار گابار بووه ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه و سه‌رپه‌رشتی به‌شی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كه‌جه‌كه. له دوا كونگره‌ی په‌كه‌كه‌ش بوو به ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی كونگره‌ی گه‌ل.
باس‌نیوز
