بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردن و فرەوانكردنی شەقامی سەرەكی دەروازەی هەولێر و موسڵ دانرا

بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردن و فرەوانكردنی شەقامی سەرەكی دەروازەی هەولێر و موسڵ دانرا
دوێنێ لە رێورەسمێكدا ئەندازیار دڵشاد شەهاب حاجی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردن و فرەوانكردنی شەقامی سەرەكی دەروازەی هەولێر و موسڵ دانرا.
لە رێورەسمەكەدا كە هەر یەك لە نەوزاد هادی پارێزگارو جێگری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەیبوون.
دواتر لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاند، ئەندازیار دڵشاد شەهاب وەزیری شارەوانی و گەشتگوزار رایگەیاند: ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكان كە هەر سێ پارێزگای هەولێر – موسڵ و دهۆك بە دەبەستێتەوە.
هەروەها گوتی: پرۆژەكە بڕی زیاتر لە 37 ملیار دینار لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانیلە ماوەی 550 رۆژ دێتە جێبەجێ كردن، ئەو پرۆژەیە بریتیە لە دروستكردن و فرەوانكردنی شەقامی سەرەكی دەروازەی هەولێر و موسڵ بە درێژایی 5كیلۆ مەترو 21 مەتر پانی، هەر لەو پرۆژەیەدا دروستكردنی ژێر پردو بەرزە پردێكیش سێ رێیانی گوێر، هەروەها دروستكردنی ئاوەڕۆ و دروستكردن و گۆڕینی هێلی تیلیكۆم بە درێژایی 5كم لەگەڵ دانانی تۆڕی روناكی و چاندنی دارو درەخت و هێمایەكانی هاتووچۆ لە خۆ دەگرێ.
Top