چالاكوانه گیراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات ئازاد كران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6 گیراوه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئازاد كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌داریش دووپاتی كرده‌وه ئه‌م بڕیاره دوای هه‌وڵ و به‌دواداچوونه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هات.دوای 46 رۆژ مانه‌وه له زینداندا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ئاژانسی (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22-12 گیراوه‌كانى تر كه تۆمه‌تبار بوون به به‌ردبارانكردنى كۆنسوڵگه‌ی گشتیی ئێران له هه‌ولێر ئازاد كران’.
كاروان عه‌بدولكه‌ریم گوتی ’دواى ئه‌وه‌ى به بڕیارى دادگا رێكخه‌رانى گردبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر له دژى له‌سێداره‌دانى لاوانى رۆژهه‌ڵات له شارى هه‌ولێر به‌تۆمه‌تى به‌ردبارانكردنى كۆنسوڵگه‌ی ئێران ده‌ستگیر كران، ئه‌مڕۆ دوای بڕیارى دادگا ئازاد كران’.
مستەفا شێخە، رەحمان پیرۆتی، چیا مەللاک، پێشەوا عەلیپوور، محەمەد فەرهادزادە و ئامانج سەڵەواتی ئەو شەش گیراوەن کە بڕیارە ئه‌مڕۆ ئازاد بكرێن.
هەفتەی رابردووش دوو کەسی تر بەناوەکانی عەلی ئیسماعیل نەژاد و فازڵ عارف کە لەگەڵ ئەو شەش کەسە دەستگیر کرابوون، ئازاد کران.
باس‌نیوز
